به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى هه‌ولێرى (پ.د.ك) ئێواره خوانێكى رێكخست
له ئێواره خوانهكهدا ژماره‌یه‌كى زۆرى نوێنه‌رانى پارته‌كان و كه‌سایه‌تى و پیاوماقووڵان و مامۆستایانى ئایینى كورد و توركمان و مه‌سیحییه‌كان و هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كان ئاماده‌ى بوون.
له وته‌یه‌كدا كاكه‌مین نه‌جار سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر ئاماژه‌ى به ره‌وشى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق كرد له‌وانه ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا له ناوچه دابڕێنراوه‌كان به گشتى و له ناوچه‌كانى سه‌عدیه و جه‌له‌ولا به تایبه‌تى گوزه‌ر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها باسى له بۆردومان و ئه‌و بارگرژیانه كرد كه ئێستا له‌سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتى دراوسێ ئێران و توركیاوه هاتووه‌ته كایه‌وه.
هه‌روه‌ها داواى كرد بۆ یهكلاكردنهوى كێشه‌كان په‌نا بۆ رێگه‌چاره‌ى ئاشتى ببرێت و له‌ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیشدا یه‌ك ریزى و یه‌ك هه‌ڵویستى نێوماڵى كورد و قووڵكردنه‌وه‌ى گیانی پێكه‌وه ژیانى به گرنگ زانی.
