وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: هیچ هاوڵاتییەکی سڤیل لە کوردستان نەکوژراوە، وێنەکانیش دروستکراون

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: هیچ هاوڵاتییەکی سڤیل لە کوردستان نەکوژراوە، وێنەکانیش دروستکراون
رۆژنامەی زەمان تودەی تورکیا بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە پرۆسەی سەربازیەکانیان دژ بە بارەگاکانی پەکەکە لە کوردستانی عێراق هیچ هاوڵاتیەکی سڤیل نەکوژراون، وێنەی ئەو حەوت کەسە مەدەنیەش کە بڵاو کراوەتەوە دروستکراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تەنیا بنکەو بارەگاکانی پەکەکە کراوەتە ئامانج، ئەو وێنەو گرتە ڤیدیۆیانەی لەبارەی شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بڵاکراونەتەوە، سەرلەبەری بە ناڕاست دادەنێت و دەڵێت دروستکراون و تەنانەت یەک هاوڵاتی مەدەنیش نەکوژراوە.
رۆژی 21 ی ئەم مانگە بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا رێگای کورتەکی چیای قەندیلی گرتەوە، ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیان بووە ئامانج تەواوی سەرنشینەکانی پارچەپارچەکردو شەهیدکرد، کە هەموویان ئەندامی یەک خێزان بوون پێکهاتبوون لە چوار منداڵ و دوو ئافرەت و یەک پیاو.
پەیامنێر وێنەی تەرمی قوربانیەکانی ئەو رووداوەی لایە بەڵام لەبەر ئەوەی وێنەکان بەشێوەیەک جەرگبڕن بۆیە بڵاوی نەکردۆتەوە کە پیشانی دەدات قوربانیەکان هاوڵاتی سڤیلن.

-pna
Top