سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی کرد

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی کرد
\"نێچیرڤان بارزانی\"" نوێنەری تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیداری کرد.

بە پێی راپۆڕتی تایبەتی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر لە شاری تاران، \""نێچیرڤان بارزانی\"" کە لە سەر بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ شاندێکی پایەبەرز، وەکوو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانی پێتەختی ئێران کردووە، لەگەڵ دکتۆر \""سەعید جەلیلی\"" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبۆوە.

ئەم دانیشتنە کە کاتژمێرێکی کات خایاند لە هۆڵی دیدارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئەسایشی نیشتمانی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو، جەلیلی بە گەرمی پێشوازی لە \""نێچیرڤان بارزانی\"" و شاندی هاوڕێی کرد و خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی پایەبەرزی یاوەری بۆ وڵاتی ئێران دەربڕی. پاشان \""نێچیرڤان بارزانی\"" خۆشحاڵی خۆی لە سەردانی بۆ ئێران و پێشوازی لە لایەن گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە راگەیاند.

جەلیلی لە بەشێکی ئەم دانیشتنەدا گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە خەبات دژی کردەوە تیرۆریستییەکاندا زۆر جیدییە و هیچ کاتێک ئیزن نادەیەن کە کەسانی بیانی بە کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریستەکان ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە تێکبدەن و هەروەها ئەو ئیزنەیان پێنادەین کە رێگە لە بەرەوپێشچوون و حەسانەوەی خەڵکانی عێراق و ئێران بگرن.

گوتیشی: ئەمنییەت لە بنەما سەرەکییەکانی بەرەوپێشچوون و پتەوکردنی پەیوەندییە فەرهەنگی، ئابووری و سیاسییە لە نێوان دوو لایەندا و نابێت ئیزن بدرێت کە کەسانێک بە کردەوەی تیرۆریستی ئەمنییەت تێکبدەن و رێگربن لە ئاسوودەیی و بەرەوپێشوونی ناوچەکە.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ئەمڕۆکە دەبێت کەمایەتی و ئەو کەمووکوڕیانەی کە ساڵیانی ساڵە بە هۆی حکوومەتی سەدامەوە رێگربووە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی ناوچەکە، قەرەبوو بکرێتەوە.

سەعید جەلیلی لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند: لە هەموو جۆرە گەشەسەندنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە پارێزگا سنوورییەکاندا پێشوازی دەکەین.

هەروەها \""نێچیرڤان بارزانی\"" نوێنەری تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران لە سەرەتای قسەکانیدا سەبارەت بە باروودۆخی ئێستاکەی وڵاتی عێراق هاتە ئاخاوتن و پاشان گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆناغە سەخت و جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەت لە سەردەمی جینایاتەکانی سەدامدا، لەوانە: بۆردوومانی کیمیایی هەڵەبجە، یارمەتی و پشتیوانی لە خەڵکانی کوردستانی عێراق کردووە کە خەڵکانی عێراق و بە تایبەت کوردەکان بەو یارەمەتییە بێ کۆتاییانەی خەڵکانی ئێران دەزانن و قەدری ئەو هاوکاریانە دەگرن.

هەروەها گوتی: ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئەمنییەتی عێراق گرینگە و ئێمە لەوبڕوایەداین کە گرفتەکانی ناوچەکە دەبێت بە هاوکاری و هاوڕایی دوو لایەن چارەسەر بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لایەنگری و پشتیوانی مێژوویی و ئیستراتیژی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، لەگەڵ هەر جۆرە کردەوەیەک کە بیەوێت دژی ئەمنییەت و ئاسایشی ئێران بێت دژایەتی دەکات."
Top