كه‌مال كه‌ركووكی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی لوبنان به رێكه‌وت
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
ئه‌مرِۆ هه‌ینی شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانه‌وه به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و وڵاتی لوبنان به‌رێكه‌وتن و سه‌ردانه‌كه‌ش چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
به پێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا، هاتووه سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرِۆ دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان كه له عومه‌ر عبدولعه‌زیز سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى، ئاسۆ كه‌ریم سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كان و رۆشنبیرى و عه‌ونى به‌زاز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانى په‌رله‌مان، له‌رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ره‌و ولاَتى لوبنان به‌رێكه‌وتن.
هه‌روه‌ها هاتووه\" بریار وایه له‌م سه‌ردانه فه‌رمیه دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى لوبنانى و چه‌ند به‌رپرسێكى بالاَى وولاَتى لوبنان بكه‌ن و ره‌وشیی سیاسیی ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان په‌رله‌مانى هه‌ردوولا و چۆنیه‌تى دانانى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه بۆ به‌رده‌وام بوونى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه و په‌ره‌پێدانى له هه‌موو ئاسته‌كان دا له‌سه‌رووى ئه‌جینداى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و شاندى یاوه‌رى بێ\"". "
