سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له رانییه به‌شداریى له پرسه‌ى شه‌هیدانى بۆردومانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا كرد
له سه‌رۆك بارزانى وێڕاى دووباره ده‌ربڕینى نیگه‌رانى و هاوسۆزیى خۆى بۆ شه‌هید بوونى ئه‌و حه‌وت كه‌سه له یه‌ك خانه‌واده، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى شه‌هیده‌كان كرد ،
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى داواى له پژاك و په‌كه‌كه كرد كه چیتر بیانو نه‌ده‌نه ده‌ست وڵاتانی توركیا و ئێران ،
هاوكات سه‌رۆك بارزانی داوای له وڵاتانی ئێران و توركیا كرد چیتر هێرش نه‌كه‌نه‌وه سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان و هاووڵاتییانی بێتاوانی ئه‌و ناوچانه .
سه‌رۆك بارزانی راشیگه‌یاند كاتێك كه وێنه‌كانی ئه‌م خێزانه‌م بینی چه‌ند جوان بوون و پاش كه‌مێك بوونه خه‌ڵوز ئه‌و كاره‌ساته یه‌كێك بوو له‌و كاره‌ساتانه‌ى كه زۆر ته‌ئسیری لێكردم.
هه‌ر ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى قه‌ڵادزێى كرد و له‌گڵ ئاواره‌كانى بنارى قه‌ندیل كۆبووه‌وه و له نزیكه‌وه گوێ له داواكارى و داخوازى ئه‌و ئاوارانه گرت.
