نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە
عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارێکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر، سەبارەت بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێیان بۆ وڵاتی ئێران، وتی: \"هەر وەکوو هەموو لایەکمان ئاگادارین لەسەر بانگهێشتی گەورە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، کە نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە دوێنێ کاتژمێر 7:00 ی ئێوارە بە کاتی تاران گەیشتنە پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە لایەن گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا\"".
هەروەها وتی: \""ئامانج لە هاتنی ئەم شاندە ئەوەیە کە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەت و میللەتانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان پتەو بکرێت و هەروەها سەبارەت بەو کێشە سنوریانەی کە هاتوونەتە پێشێ و ئەو نائەمنییەی لە ناوچەکەدا دروست بووە، ئاخاوتن بکەن\"".
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران وتیشی: \""بە خۆشحاڵییەوە لەو کۆبوونەوانەی دوێنێ کە شاندی کوردستان تیایدا بەشداریان کرد بە گشتی لە جەوێکی زۆر ئیجابی، دۆستانە و برایانەدا بەڕێوەچوو، هەموو لایەک یەکدەنگن لەسەر ئەوەی کە پەیوەندی لە نێوان گەلی کورد و گەلانی ئێران پتەوتر بکرێت، چونکە ئەمانە پەیوەندییەکی مێژوویی، فەرهەنگی و رەگەزی لە نێوانیاندایە کە دەبێت پەرە بسێنێت و گرینگی پێبدرێت\"".
وتیشی: \""هەروەها ئەو مەسەلانەی کە لە کۆبوونەوەکانی دوێنێ باسییان لێوەکرا، ئەوەبوو کە ئەمنییەتی سنورەکان بە سوودی هەر دوو میللەتی کورد و ئێرانە و هەروەها بە سوودی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە و دەبێت هەموو لایەک هەوڵی ئەوە بدەن کە ئەمنییەت لە سنوورەکان بێتە پاراستن و زەرە و زیان بە خەڵکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها خەڵکانی سەر سنوری ئێران و بە تایبەتی گوندنشینەکان نەدرێت\"".
ئاکرەیی سەبارەت بە چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەحمود ئەحمەدی نەژاد وتی: \""کاتژمێر 10:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دیداریان کرد و پێشوازییەکی گەرم لە شاندی کوردستان کرا و لە جەوێکی زۆر ئیجابیدا پێکەوە باس و گفتوگۆ لەسەر هەموو ئەو پەیوەندیانە کرا کە لە نێوان گەلی هەرێمی کوردستان و ئێراندا لە ئارادایە\"".
هەروەها وتی: \""بەڕێز ئەحمەدی نەژاد جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە دۆست و برای یەکترین و دەبێت پەیوەندی دوو قۆڵی بەهێز لە نێوانماندا هەبێت و بە هەموو لایەک هەوڵی ئەوە بدەین نائەمنی لەسەر سنورەکان دروست نەکرێت و چارەسەرییەک بدۆزرێنەوە کە ئەو گرفتانە نەبنە هۆی ئەوەی خەڵکانێک زەرەر و زیان ببینن\"".
عەبدوڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتایی ئەم دیدارەدا وتی: \""بڕیاروایە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندی کوردستان لەگەڵ دکتۆر سەعید جەلیلی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و دکتۆر عەلی ئەکبەر ساڵحی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دیدار و چاوپێکەتن ئەنجام بدات\""."
