سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی كه‌مپینی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كات
له دیدارێكدا نوێنه‌رێكی شانده‌كه پوخته‌یه‌كی له باره‌ی ئامانجی دامه‌زراندن و كار‌و چالاكیه‌كانی كه‌مپینه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه كه به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رێكخراوانه و به شێوه‌یه‌كی شارستانیانه كار بۆ فشار خستنه‌سه‌ر هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و توركیا ده‌كه‌ن بۆ وه‌ستاندنی تۆپبارانه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا بۆته هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی خه‌ڵكی ناوچه سنووریه‌كان كه وێرای سوتاندن و رووخاندنی ماڵ و ره‌ز و باخ و كوشتنی ئاژه‌ڵه‌كانیان ، گوندنشینه‌كان ئاواره و پهراگهندهبوونه و له ژیانێكی پڕ ناخۆشیدان و داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد كه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه سیاسی و دیبلۆماسیه‌كان و نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانیه‌كاندا هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ راگرتنی ئه‌و تۆپبارانكردنه.
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنان دووباره ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئێران و توركیای بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌م كرده‌وانه ته‌نها خه‌ڵكی سیڤیله و به كار هێنانی توندوتیژیش له لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات و ده‌ستخۆشیشی له كه‌مپینه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ی كه تا ئێستا نواندویه‌تی و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ئه‌و كه‌مپینه كه كۆمه‌ڵه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له خۆ ده‌گرێ ده‌توانێ فشار بخاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه پێیان وایه به به‌كارهێنانی هێزو تۆپباران ده‌توانن بگه‌نه ئامانجی خۆیان و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانی له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه سیاسی و دیبلۆماسی و رێكخراوه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كاندا به‌رده‌وامه بۆ راگرتنی تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كان.
