پەیامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە بۆنەی بارودۆخی ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی هه‌رێمی کوردستان-ەوە
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان
هه‌روه‌ك ئاگادارن بارودۆخی ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و رۆژانه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئیران و كۆماری توركیا ده‌بێته‌وه.
ئه‌و هێرشانه بوونه‌ته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی ناوچه سنوریه‌كان كه شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه . ئه‌مرۆ ده‌بینین ئه‌و هێرشانه په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه ناكرێ چیتر له به‌رامبه‌ریدا بێ ده‌نگ بین و هاوڵاتیانی سڤیل و بێدیفاعی هه‌رێم ببنه قوربانی ئه‌و ململانێیه.
بوونی هێزی چه‌كداری پژاك و په‌كه‌كه له ناوچه سنوریه شاخاوییه‌كان به‌هانه‌یه‌كی به‌هێزه له ده‌ست هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ. به‌رده‌وام بوونی ئه‌م جۆره كرده‌وانه و په‌نابردنیان بۆ توندوتیژی و هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته مایه‌ی هێنانی توندوتیژی نه‌خوازراو بۆ گه‌له‌كه‌مان و ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ناكات. و به‌داخه‌وه له‌م رووه‌وه هیچ حیسابێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم ناكرێت.
هه‌روه‌ك له رابردوو ، ئێستاش جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری په‌یوه‌ندی دۆستانه و دراوسێیه‌تی باشه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك و هیچ كاتێك به‌شێك نه‌بووه له كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته و قه‌تیش ده‌ست ناخاته ناو كاروباری نێوخۆی هیچ وڵاتێك . به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر به شه‌هیدكردنی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌كو هه‌رێمی كوردستان ناخوازین خوێنی هیچ مرۆڤێكی بێ‌تاوان بڕژێت . له به‌رامبه‌ردا بڕوامان به دیالۆگ و گفتوگۆی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ له یهكترگهیشتن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفته‌كان.
ئێمه پشتریش درێغیمان نه‌كردووه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببێ به بژارده‌ی هه‌موو لایه‌ك ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه ره‌وشه‌كه جارێكی دیكه ئاڵۆزی تیا كه‌وتۆته‌وه.
له قۆناغێكدا ئه‌و كاته‌ی كه پێویست بوو خه‌باتی چه‌كداریمان كرد له پێناو به‌رگری كردن له خاك و ماف و كه‌رامه‌تی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان. به توانای خۆمان و پشت ئه‌ستوور به‌هێزو ئیڕاده‌ی گه‌له‌كه‌مان توانیمان بوونی خۆمان و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بپارێزین . به‌ڵام سه‌رده‌می ئهمڕۆَ جیایه . له دونیای ئه‌مڕۆدا زمانی دیالۆگ زاڵه به‌سه‌ر شه‌ڕو كوشتار و كرده‌ی سه‌ربازی ، له پێناو گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌ش هه‌موو توانای خۆمان خسته گه‌ڕ.
ئامانجی ئێمه هه‌میشه به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌كه‌مان و سه‌قامگیری هه‌رێم بووه ، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێت ئه‌و به‌خته‌وه‌ری و سه‌قامگیریه‌ی هه‌رێم تێك بدرێت جا به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت ، هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی هه‌رێم له به‌رچاو بگیرێت . چونكه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان به‌ری ره‌نج و خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆره ، پێویسته له سه‌ر هه‌موو كوردێك ئه‌م ئه‌زموونه به هی خۆی بزانێت و بیپارێزێت .
ده‌بێ له لای خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بێت كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی له سه‌ر سنووره‌كان پاساوێك ده‌داته هه‌ر دوو وڵات تا به به‌رچاوی جیهان كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانیان له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن. له نێو ئه‌و شه‌ڕه نا بهرامبهرو له‌شكركێشی و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. و دڵنیام به شه‌ڕ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت و له كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت به ئاشتی بێت . ئینجا رۆژێك زووتر ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ بهێنرێ باشتره به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌رگیر خه‌یاری شه‌ڕیان هه‌ڵبژاردووه ئه‌وا داوایان لێ ده‌كه‌م ئه‌و شه‌ڕه له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه.
ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك بكه‌ین له ڕێگه‌ی دیالۆگی ئاشتییانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه سنوریه‌كان بۆ دۆخی ئاسایی . هاوكات داوا له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین له رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییهكانیهوه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو وڵاتی دراوسێ هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ كۆتایهێنان به‌م هێرشانه و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق.
به ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه ناسك و هه‌ستیاره‌دا داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م به وردی دیراسه‌ی ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێم بكات بۆ بریاردان له سه‌ر دانانی سیاسه‌تێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕای یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان بێت.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
23/8/2011
