لەدژی توركیا وئێرانە
پێنشەممە خەڵكی رانییە خۆپسشاندان دەكەن
ئەو گرووپە لە بەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) نێدراوە، وێڕای بەتوندی سەركۆنەكردنی كردەوە نامرۆڤایەتی و دڕندانەی لەشكركێشییەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر باشووری كوردستان، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی رانیە و دەوروبەری دەكات كە رۆژی پێنجشەم سات 16:00 بەكاتی ناوەخۆ لە مەیدانی ئازادیی رانیە ئامادە بن بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانێكی ناڕەزایی.
لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە \"داوا لە خەڵكى ئازادیخوازى كوردستان و سەرجەم كۆمەڵە و رێكخراوەكان دەكەین، بۆ تەنیا جارێكیش بێت بێ گوێدانە ڕِِِەنگە جیاوازەكان و بەرژەوەندییە حیزبیەكان بەیەك دەنگ و یەك هەڵوێست خۆپێشاندانێكى بەرفرەوانى سەرتاسەرى ساز بدەین و خاوەندارى لە سنوورەكانى كوردستان بكەین و داكۆكى لە نیشتمانەكەمان بكەین\"".
لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ عیرفان عەزیز سكرتێری یەكێتیی قوتابیانی كوردستان رای گەیاند سبەی چوارشەم لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و شاری كەركووك دەست دەكەین بە كۆكردنەوەی واژۆ دژی بۆردمانەكان و دواتریش واژۆیەكان دەدرێت بە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان و كونسوڵگەكانی ئەو دوو وڵاتە لە هەولێر.
جێی ئاماژەیە شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی ژمارەیەك هاووڵاتی كە بە 200 خۆپێشاندەر مەزەندە دەكرا و هاوڵاتیی هەر چوار پارچەی كوردستانی تێدا بوو، خۆپێشاندانێكیان دژ بە بۆردمانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیا و ئێرانەوە ساز دا و داوای راگرتنی تۆپبارانەكانیان كرد.
رۆژى 21ی ئەم مانگە باڵەفڕە شەڕوانییەكانی توركیا لە گوندى كورتەكی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر/490 كم باكوری رۆهەڵاتی بەغدا/ ئۆتۆمۆبێلێكى مەدەنییان كردە ئامانج و بووە هۆى كوژرانى 7 كەسى خێزانێك كە دەچوون بۆ سەر باخ و رەزەكەیان لەو ناوچەیە.
ساڵانە بەجیا هەریەك لە ئێران بەبیانووى لێدانی بنكە و بارەگاكانی چەكدارانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاك) و توركیا بەبیانووی لێدانی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆردمانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، حكوومەتی هەرێم ناڕەزاییی توندی خۆی بەرامبەر ئەو بۆردمانانە دەردەبڕێت، كە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵكەكانیان و زەرە و زیانێكی مادیی زۆریش.
"
