18 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له سنووری پارێزگای هه‌ولێر مووچه له وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌رده‌گرن
له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر تا ئێستا 30 هه‌زار هاولاَتى به‌مه‌به‌ستى سوودمه‌ند بوون له‌موچه‌ى كه‌مئه‌ندامیه‌تى ناوى خۆیان تۆمار كردووه. له‌و ژماره‌یه‌شدا 18 كه‌مئه‌ندام مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بووه له‌ئێستادا له‌بانكه‌كان موچه له‌وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى وه‌رده‌گرن.
سه‌لام جه‌مال به‌رِێوه‌به‌رى چاودێرى كه‌مئه‌ندامانى هه‌ولێر به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" دواى برِیارى زیادبوونى موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان له30 هه‌زاره‌وه بۆ 100 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ى فه‌رمانبه‌رن و هه‌روه‌ها له50 هه‌زاره‌وه بۆ 150 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ى فه‌رمانبه‌ر نین\"".
روونیشیكرده‌وه\"" تا ئێستا له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر 30 هه‌زار هاولاَتى به‌مه‌به‌ستى سوودمه‌ند بوون له‌موچه‌ى كه‌مئه‌ندامیه‌تى سه‌ردانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى كه‌مئه‌ندامانى هه‌ولێریان كردووه كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تیه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به‌رِێوه‌به‌رى چاودێرى كه‌مئه‌ندامانى هه‌ولێر وتیشى له‌ئێستادا 18 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له‌رِێگاى بانكه‌كانه‌وه موچه‌ى كه‌مئه‌ندامیه‌تى له‌وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ك وتیشى تاكو به‌روارى 1-9-2011 ناونوسین بۆ سوودمه‌ندبوون له‌موچه‌ى كه‌مئه‌ندامیه‌تى له‌شارى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت\""."
