سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای ستایشكردنی رۆڵی به‌رێز ئاد میلكه‌رت له ئه‌نجامدانی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك له عیراقدا و هه‌روا له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كاندا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له ئه‌ركی نوێیدا.
لای خۆیه‌وه ، ئاد میلكه‌رت سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری و كار ئاسانیه‌ی كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له عیراق به‌رێزیان لێی كردووه‌و رایگه‌یاند كه ئه‌و هاوكاری و پشتیوانیه‌ی به‌رێزیان هۆكارێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی بووه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی و ده‌ستخۆشیشی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند كه هه‌ر له ساڵی 1991 وه توانیوتانه به‌سه‌ركه‌وتوویی سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌رگرن كه هاتونه‌ته پێش ، به‌راستی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان گه‌وره‌ن و نموونه‌یه‌كی به‌رچاون نه‌ك هه‌ر له عیراق به‌ڵكو له چاو وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشدا.
تاوتوێكردنی دوا گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه و ره‌وشی سیاسی عیراق و توپبارانكردنی خاكی هه‌رێم و به‌رده‌وامی توپبارانهكان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وشی هاوڵاتیانی كوردستان و ئایندهی عیراق پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌ندێ له ناوچه دابڕێندراوه‌كان به تایبه‌تی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌و به‌رنامه رێكوپێكه‌ی كرد كه دژ به كورد له‌و ناوچانه‌دا په‌یره‌و ده‌كرێن و رایگه‌یاند كه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له كورد له‌و ناوچانه‌دا كراوه چ به كوشتن بێت یان ترس و تۆقاندن كه ئه‌مه‌یش وایكردووه خێزانه كورده‌كان ئه‌و ناوچانه به جێ بهێلن و چه‌ند جاریش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دووباره بۆته‌وه ، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێ به‌وه ناده‌ین ئه‌و به‌رنامه‌یه دژ به هاوڵاتیانی ئێمه له‌و ناوچانه‌دا جێ به جێ بكرێ ، به هه‌موو هێزێكمانهوه به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ین و ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌یان به جێ هێشتووه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و ده‌شبێ دڵنیابن له ژیان و گوزه‌رانی خۆیان و هاوسه‌نگیش بگه‌ڕێته‌وه ناو هێزه‌كانی سه‌ربازی و پۆلیسی ئه‌و ناوچانه.
