پرۆژه‌ى بیمه‌ى بێكارى بۆ ده‌رچوانى زانكۆوپهیمانگاكان راگه‌یه‌ندرا
ئاسۆس نه‌جیب عهبدوڵلاَ وه‌زیرى كاروكاوبارى كۆمهلاَیهتى له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شاری هه‌ولێر، رای گه‌یاند\" به مه‌به‌ستی كه‌م كردنه‌وه‌ی بێكاری و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ بێكاران پرۆژه‌ی بیمه‌ی بێكاری بۆ ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان راگه‌یاندرا.
روونی كرده‌وه\"" ئه‌و پرۆژه‌یه له ناوهرِاستی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ، ئامانج له‌و پرۆژه‌یه ته‌نیا پێشكه‌شكردنى هاوكاریه‌كى ماددی نییه ، بۆ گه‌نجێك كه تازه‌ى له زانكۆ یان له په‌یمانگا ده‌رچووه ، به‌ڵكو ئامانجى سه‌ره‌كى پرۆژه‌كه دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كاره و هاندانى گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌ى ببن به خاوه‌ن پیشه‌یه‌كى خۆیان ئینجا له‌كه‌رتى تایبه‌ت بێ یان گشتى\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\""
بۆ ئه‌ومه‌به‌سته حكومه‌تى هه‌رێم له له چوارچێوه‌ى تۆرِى پاراستنى كۆمهلاَیهتى برى 150 هه‌زار دیناریان پێده‌دات، مه‌رجیشه كه ده‌بێت هاوولاَتى دانیشتوى هه‌رێمى كوردستان و ده‌رچوى زانكۆ و په‌یمانگاكانى حكومى له هه‌رێمى كوردستان بێت، ته‌مه‌نى له 36ساڵ زیاتر نه‌بێت و هیچ كارێكی نه‌بێت له كه‌رت گشتى و تایبه‌ت\"".
وتیشی\"" بۆ میكانیزمه‌كانى وه‌رگرتنى ئه‌و پاریه ، پێویسته ئه‌و كه‌سه فۆرمى داواكار له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان گه‌شه پێدانى كۆمهلاَیهتى پارێزگاكان پرِبكاتهوه، لێره‌وه داوایان لێده‌كه‌ین له 23/8 سه‌ردانى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه بكه‌ن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ناوشارى هه‌والێر له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شه‌پێدانى كۆمهلاَیهتى و سه‌نته‌ره‌كانى لانه و سه‌نته‌رى تیشك ، ده‌بێت سه‌باره‌ت قه‌زاكانیش له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر فۆرمه‌كان له له له فه‌رمانگه كۆمهلاَیهتیهكانى قه‌زاى سۆران و كۆیه و چۆمان و مێرگه‌سۆر و مه‌خموور و ته‌قته‌ق و ره‌واندز دابه‌شده‌كرێ\""."
