هه‌ماهه‌نگى له‌نیوان ئه‌سته‌نبوڵ و هه‌رێمى كوردستان بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى په‌ره‌پێدانى پارك و باخچه‌كان داده‌مه‌زرێت
وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌میانه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌یدا كۆنسوڵخانه‌ى گشتى كۆمارى عێراقى له ئه‌سته‌نبوڵ به‌سه‌ركرده‌وه و له‌لایه‌ن كونسوڵ و كارمه‌ندانى كونسوڵخانهكانهوه پێشوازى لێكرا، له‌میانه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه بایه‌خى توركیا به‌گشتى و ئه‌سته‌نبوڵ به‌تایبه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق گرنگه، بۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بوونى كونسوڵخانه‌ى گشتى كۆمارى عێراق له ئه‌سته‌نبوڵ سودێكى گه‌وره‌ى بۆ عێراق به‌گشتى هه‌یه ، پاشان هاورِێى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كونسوڵخانه‌ى عێراق له ئه‌سته‌نبوڵ ، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار سه‌ردانى پێشانگاى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵى كرد ، له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ به وه‌زیرى شاره‌وانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند، شاره‌وانیه‌كانى توركیا دهسهلاَتى یه‌كه‌من له هه‌ر شارێكدا، شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵیش دواى ئه‌وه‌ى له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى توركیا ، وه‌ك سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵبژێرا ، شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ گۆرِانكارى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئێستا شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا و كارگه‌یه كه ده‌توانێت وه‌ك كارى وه‌به‌رهێنان ببنه سه‌رچاوه‌ى داهاتێكى گه‌وره بۆ شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ ، له‌مه‌ش گرنگتر حكومه‌تى توركیا هه‌قى به‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانیه‌كانه‌وه نیهوشارهوانى دهسهلاَتى ئه‌وه‌ى هه‌یه داهاتى خۆى به‌كاربهێنێته‌وه، له‌مباره‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئه‌ستنه‌بوڵ كه ئێستا 39 شاره‌وانى له‌خۆى ده‌گرێت، خاوه‌نى 200 كۆمپانیایه و هه‌ر یه‌كێك له‌و شاره‌وانیانه‌ش خاوه‌نى كۆمپانیاى تایبه‌تى خۆیه‌تى.
له رۆژى دووه‌مى سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى رێكخراوى شاره یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌ته لۆكاڵهكان( منڤمه المدن المتحده و حكومات المحلیه) كرد، له‌لایه‌ن سه‌رۆك و كارمه‌ندانى رێكخراوه‌كه‌وه به‌گه‌رمى پێشوازیان لێكرا و دواتر سهررۆكى رێكخراوه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كرد ئه‌م رێكخراوه 15 ولاَت تیایدا ئه‌ندامن و ئامانج لهئهندامیهتى ئه‌و ولاَتانه سوود وه‌رگرتنه له ئه‌زموونى یه‌كترى و بوونى هه‌ماهه‌نگى و هاریكارییه له بوارى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌نێوانیان ، بۆیه پێشنیارى كرد كه‌شارى هه‌وڵێریش ببێته ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه، له‌مباره‌وه وه‌زیرى شاره‌وانى وێراى پیشاندانى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێره‌وه فۆرمى ئه‌ندابوون له‌و رێكخراوه پرِكرایهوه.
له به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌دا و به‌مه‌بستى سوود وه‌رگرتن له چۆنیه‌تى پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوێنه‌واره‌كان و گۆرِینى ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان بۆ ناوچه‌ى گه‌شتیارى ، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار هاورِێى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رێكخراوى شاره یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌ته لۆكهڵهكان ، سه‌ردانى شوێنه‌واره دێرینه‌كانى شارى ئه‌سته‌نبوڵیان به‌سه‌ركرده‌و و سه‌ردانى شوێنه‌وارى قه‌سرى ژێر زه‌مینى كرد ، له‌مباره‌وه وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ده‌ستخۆشى لێ‌كردن كه توانیوویانه زۆر به‌جوانى شوێنه‌واره‌كانى ئه‌سته‌نبوڵ بپارێزین و كاریك بكه‌ن كه سه‌رنجى گه‌شتیاران له سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه رابكێشێت، له‌م رووه‌وه وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ى به شوێنه‌واره‌كانى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ، له‌هه‌رێمى كوردستان بێجگه له‌وه‌ى شوێنه‌وارێكى هێجگار زۆر هه‌یه و ئه‌وه‌ى تائێستا ته‌نها وه‌ك شوێنه‌وار ده‌ستیشان كراون زیاتر له 3000 شوێنه‌واره، بهلاَم شوێنه‌واره‌كانى كوردستان شوناسى هه‌موو شارستانیه‌كانى مرۆڤایه‌تین هه‌ر له مرۆڤى سه‌ره‌تاییه‌وه تاده‌گاته شارستانیه‌تى ئیسلامى، بۆیه ئومێدى خواست بتوانرێت شوێنه‌واره‌كانى كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه نۆژه‌نبكرێنه‌وه و بپارێزرێن.
بۆ مه‌سه‌له‌ى دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشتهجىَ به‌نرخى هه‌رزان و به‌شێوه‌ى قیستى مانگانه بۆ هاولاَتیانى كه‌مده‌رامه‌ت، وه‌زیرى شاره‌وانى سه‌ردانى كۆمپانیاى (تۆپ تاش)ى كرد و له‌وێش وه‌زیرى شاره‌وانى گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه خۆشحاڵه به‌وه‌ى سه‌ردانى كۆمپانیایه‌ك ده‌كات رۆڵێكى گرنگ له بوارى چاره‌سه‌ركردنى شوێنى نیشتهجىَ بۆ هاولاَتیانى كه‌مده‌رامه‌ت دهگێرِى و له‌مباره‌وه باسى ئه‌وه‌ى كرد كه ئێستا له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى ئه‌وه‌یه كه پرۆژه‌ى دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشتهجىَ بۆ هاولاَتیانى كه‌مده‌رامه‌ت به شێوه‌ى قیستى مانگانه دروست بكات، هه‌ربۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ده‌توانرێت سوودێكى گه‌وره له‌م كۆمپانیایه وه‌ربگیریت.
بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئاوهرۆكانى كوردستانیش وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار سه‌ردانى كۆمپانیاى ئهستۆنیاى كرد كه یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانى بۆرى ئاوه‌رۆ ، له‌مباره‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هه‌رێمى كوردستان زۆر پێویستى به‌م بواره هه‌یه، بۆیه پیشنیارى كرد نوێنه‌رانى كۆمپانیاى ناوبراو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دابینكردنى بورى پێویست بۆ ئاوهرۆكانى كوردستان وتووێژ بكه‌ن.
لهدوماهیى ئه‌م سه‌ردانه‌دا ئه‌ندازیار سه‌میر عهبدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌فه‌رمى داوه‌تى به‌رێز باشكان تۆباش سه‌رۆك شاره‌وانى ئه‌سته‌نبوڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات، به‌رێزه‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌ستنه‌بوڵ داوهتهكهى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزارى قبوڵكرد و به‌ڵێندا له‌كاتێكى گونجاو‌دا ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجامبدات.
