چەند فڕۆکەیەک ناوچەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکەن و بەردەوامن

چەند فڕۆکەیەک ناوچەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکەن و بەردەوامن
دوێنێ چوارشەممە چەند فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو سنووری ئاسمانی کوردستانیان بەزاند و ناوچەکانی بناری قەندیل و گوند و ئاواییەکانی وەرتێی سەر بە شارەدێی رەواندز و و گوند و ئاواییەکانی شارەدێی ژاراوەیان بۆردومان کرد .

لەمبارەیەوە موختاری گوندی زارگەڵی مینە ئەبوبەکر بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: کاتژمێر 8 ئێوارەی دوێنێ چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ماوەی نیو کاتژمێر بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە و دواتر چەند ناوچەیەکی بناری قەندیلیان بۆردومان کرد.

وتیشی: ئەم بۆردومان کردنە بووە هۆکاری بڕانی تەزووی کارەبا لە گوند و ئاواییەکانی ناوچەکە.
Top