به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای جێگیركردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت له ناوچه جێناكۆكیه‌كان
وته‌بێژی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری باڵا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا بردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په كردووه‌و داواكارییه‌كی 7خاڵیش به لایه‌نی حكومه‌تی عێراق و سوپای ئه‌مریكا دراوه.
جه‌بار یاوه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ له شاری كه‌ركووك كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی كاری باڵا ئه‌نجادراوه‌و تێیدا به شێوه‌یه‌كی وورد هه‌موو ئه‌و ئامارانه‌ی په‌یوه‌ستن به تیرۆر‌و ئاواره‌كردنی كورد له ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا خراوه‌ته‌روو.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه داواكارییه‌كی 7خاڵی خۆی له بردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولا و هه‌ژماركردنی هاووڵاتیانی تیرۆركرا‌و له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به شه‌هیدی تیرۆر و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان و گه‌رِانه‌وه‌ی ئاواره‌كان\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هاوكات داواش كراوه هه‌ر جمۆجۆلێكى سه‌ربازى به‌هاوبه‌شى له نێوان هه‌رسێ لایه‌ن (هه‌رێم، عێراق، ئه‌مه‌ریكا )ئه‌نجامبدرێ، كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى لێژنه‌ى وه‌زاریش ئه‌نجام بدرێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له لیوای سێ خراوه‌ته ئاماده‌باشی و لیوای دووش بۆ پشتیوانی كردنی لیوای سێ رۆژانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه كه ئه‌وان لێی نیشته‌جێن، ئێمه سوورین له سه‌ر پاراستنی هاووڵاتیانی كورد له‌م ناوچانه.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌ی رێژه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له ساڵی2003به به‌راورد له گه‌ل ساڵی2001ی خسته‌روو كه له یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، وتی: له ساڵى 2003 له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا رێژه‌ى دانیشتوانى عه‌ره‌ب 49% بوو ، به‌لاَم ئه‌و رێژه‌یه له ساڵى 2011 بۆته77%، له‌كاتێك رێژه‌ى كورد له ساڵى 2003 33% بوو ، كه‌چى له ساڵى 2011 بۆ 18% دابه‌زیوه ، سه‌باره‌ت به ناحیه‌ى سه‌عدیه له ساڵى 2003 رێژه‌ى عه‌ره‌ب37% بووه و له ساڵى 2011 بۆ 82%به‌رز بۆته‌وه ، به‌لاَم كورد له ساڵى 2003 رێژه‌كه‌ى31%. بوو پاشان له ساڵى 2011 بۆته7% سه‌باره‌ت به قه‌ره‌ته رێژه‌ى عه‌ره‌ب له ساڵى 2003 52% بووه به‌لاَم له ساڵى 2011 بۆته 66% به‌لاَم كورد له‌و ماوه‌یه27% بۆ 16 دابه‌زیوه\"".
راشیگه‌یاند\""
له ساڵى 2003 تاكو ئێستا 555 شه‌هید له‌و سنوره هه‌یه 423كه‌سیان كورد و 122 عه‌ره‌ب و 10یان توركمان بووه ، هه‌ربه‌گوێره‌ى ئاماره‌كان له ساڵى 2003 تاكوئیستا 679 خێزانى كورد له جه‌له‌ولا و و 610 له سه‌عدیه و 64 قه‌رته‌په ناوچه‌كانى خۆیان جێهێشتووه\""."
