مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك ده‌كات
برای به‌ڕێزمان كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان برایانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی شه‌ست و پێنج ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی هاوپه‌یمانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایتان پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین و له‌ڕێی به‌ڕێزیشتانه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان دۆست و لایه‌نگرانی ئه‌كه‌ین.
به‌ڕێزان، له مێژووی ڕابردووی بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا، هاوكاری و هاوئاهه‌نگی و هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری گۆڕه‌پانی كوردایه‌تی و هێزه‌كانی تری كوردستان، مه‌رجێكی سه‌ره‌كی وه‌دیهێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه بووه، كه ئێستا گه‌له‌كه‌مان له ئه‌زموونێكی دیموكراتیانه‌دا حوكمڕانی خۆی ئه‌كا و به به‌رده‌وامیش پاراستن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و ئه‌زموونه ئه‌ركه سه‌ره‌كییه هاوبه‌شه‌كه‌مان بووه، له ئێستاشدا كه سه‌راپای ناوچه‌كه به بارودۆخێكی ئاڵۆز‌و پڕله ململانێیدا تێ ئه‌په‌ڕێ، بێگومان ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانمان وێڕای به‌رگریكردن لهدهسكهوتهكان و په‌ره‌پێدانیان، ئه‌ركی ئه‌وه‌شمان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی عیراق و ناوچه‌كه‌دا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ دوواڕۆژێكی گه‌شترو ڕووناكتر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی تازه به‌قازانجی گه‌له‌كه‌مان بێت.
بێگومان، له‌م بارودۆخه ناسكه‌دا وا ئه‌خوازێ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه سیاسه‌تێكی كاراتر بۆ زیندووكردنه‌وه و تۆكمه‌تركردنی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان بگرینه به‌ر، له‌و باره‌شه‌وه دیدو سیاسه‌تی هاوبه‌شمان روون و كارا بووه كه خزمه‌تكردنی زۆرتری خه‌ڵكی كوردستان و جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانییان و باشتركردنی ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستان، به‌شێكه له سیاسه‌تی توكمهتركردنی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان .
دووباره له یادی دامه‌زراندنی پارته تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه پیرۆزبای گه‌رممان پێشكه‌ش ئه‌كه‌ین و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ئه‌خوازین .
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
15/8/2011
