به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی (پ.د.ك) سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد
برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویست جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی
سڵاوێكی گه‌رم
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی (پارتی دیموكراتی كوردستان )ی هاوپه‌یمانه‌وه،گه‌رمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاسته ده‌كه‌م،له رێی جه‌نابیشتانه‌وه پیرۆزبایی له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسیی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی پارتی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م.
ئه‌م رۆژه ی مێژوی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنی له دایكبونتان، بۆیه له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی كردن له یادی (پارتی) پیرۆزبایی گه‌رمیشتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایك بونتان، كه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی پارتیدا ئێوه‌ش وه‌ك تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی ژیربه‌شداری خه‌باتی پرشگنداری پارتی و شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان بون،رۆڵی دیار‌و به‌رچاوتان هه‌بوه، ئێستاش له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و رۆڵه له هه‌ردو ئاستی كوردستان و عێراقیشدا درێژه‌ی هه‌یه، پێگه‌ی گرنگی داناوه له پرۆسه‌ی سیاسیی و دیموكراسییدا، به تایبه‌تیی له به‌هێزكردن و توند‌و تۆڵكردنی نێوانی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)دا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی هه‌ردولاماندا، ئه‌وه‌ش چه‌سپاندنی ئاشتیی و ته‌بایی له نێوان هێزو لایه‌نه‌كانی تردازیاتر ده‌ره‌خسێنێت.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نڕاڵ بارزانیی نه‌مر ده‌كرێته‌وه، عێراق و هه‌رێمی كوردستان به قۆناغێكی گرنگ و چاره‌نوس سازدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه له‌سه‌ر هه‌موانی پێویست ده‌كات هه‌وڵ و خه‌بات زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه له پێناوی ره‌گ داكوتانی دیموكراسیی و گه‌شه‌پێدانی له سه‌رتاسه‌ری عێراق و جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی ده‌ستور، كه زامنی ده‌سته‌به‌ربونی مافه‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كات، به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدۆ ئاشوریی، هه‌موو پێكهاته ئاینیی مه‌زهه‌بییه‌كانییه‌وه،ئه‌وه‌ش گیانی كۆڵنه‌دان و خۆڕاگریی گه‌ره‌كه، كه پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی و رێبه‌رایه‌تیكردنی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مانی پێ په‌روه‌رده كرد له پێناوی دیموكراسیی بۆ عێراق و داكۆكیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی یه‌كانی گه‌لی كورد.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ش،به هێزكردن و قوڵكردنه‌وه‌ی ته‌بایی و برایه‌تیی له نێوان ریزه‌كانی گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كان له هه‌ركات پێویست تره، كه قوڵكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ستراتیژیی نێوان (پارتی و یه‌كێتیی )ده‌چێته ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان، له پێناوی گه‌یاندنی وڵاته‌كه‌مان به كه‌نارێكی هێمن و ئارام و سه‌روه‌ر بونی قانون كه مافی هاوڵاتیبون و یه‌كسانیی و داد په‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ژیانێكی ئاسوده و خۆشگوزه‌ران و سه‌ركه‌ش بۆ هاوڵاتییان دابین و مسۆگه‌ر بكات.
دوباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هه‌ربژین و هه‌ر شاد‌و سه‌ركه‌وتو بن.
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
15ی ئابی 2011
