وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر كۆبووه‌وه
له دیدارێكدا باس له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌رێم كرا.
كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر خۆشحالی خۆی به ئاستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر هاوكاریه‌ك نیشاندا كه وه‌زاره‌ت پێویستی پێی بێت هه‌م له رووی سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئیران بۆ خزمه‌ت كردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان و هه‌م له رووی پشتوانی كردنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له كاتی ئه‌نجام دانی هه‌ر چالاكیه‌ك و پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی له نیوان وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان و بونیادی شه‌هید له ئێران له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان سوپاسگوزاری وه‌زارتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران دوپات كرده‌وه به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیران و داوای كرد هاوكاری كردنی كۆماری ئیسلامی ئیران بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی فراوانتر بێت .
ئاماژه‌ی به شاره‌زایی بنیادی شه‌هیدی ئێران كرد و هیوای خواست وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له زۆر رووه سود له ئه‌زمونی ئه‌م ده‌زگایه وه‌گری به‌تایبه‌تی له رووی خۆ بژێوی كه ئه‌م ده‌زگایه پێره‌وی كردوه.
بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو، تێیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان به كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر ئیرانی راگه‌یاند له‌م بۆردومانه به‌رده‌وامه‌دا خه‌ڵكێكی زۆری مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی و زه‌ره‌رو زیانی زۆر به گوندنیشینانی سنوره‌كان كه‌وتوووه و داوای لێ‌كرد هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ر بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی سنووره‌كان و وه‌ستاندنی تۆپبارانه‌كان.
