پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌سقه‌فه‌كانی كلدان ده‌كات
ئهمرِۆ 15/8/2011 د. نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له دكتۆر لویس ساكۆ سه‌رۆكی ئه‌سقه‌فه‌كانی كلدان له كه‌ركوك و سلێمانی كرد.
دانیشتنه‌كه دوای ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ دێت كه كڵێسه‌ی مار ئه‌فرامی كرده ئامانج، له‌و رووه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك نیگه‌رانی خۆی ئاشكرا كرد كه ده‌ستی تیرۆر مه‌سیحییه‌كانی كردۆته ئامانج.
پارێزگار ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه كه مه‌سیحیه‌كان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كین له عیراق و كه‌ركوك و بهڵێنیدا رێوشوێنی توند بگیرێته به‌ر بۆ پاراستنی كڵێسه‌كان و سه‌رجه‌م گهرِهكهكانی شاری كه‌ركوك.
