داوا ده‌كرێت رژێمی سووریا دان به مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بنێنن
ئهمرِۆ به سه‌دان له هاووڵاتیانی كوردی سووریا له شاری هه‌ولێر وه‌ك ناره‌زایی دهربرِین له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانی هاووڵاتی كورد له لایه‌ن رژێمی سووریاوه خۆپێشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م باره‌گه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدا.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یه‌كێك له خۆپێشانده‌ران به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئهمرِۆ به سه‌دان له هاووڵاتیانی كورد له دژی هه‌لسوكه‌وتی نا مرۆڤانه‌و ره‌ت كردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران و سه‌ركوت كردنیان به شێوه‌یه‌كی درِندانه، خۆپێشاندانێكمان بۆ به‌رده‌م باره‌گه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام داوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" داوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی كردووه گوشاره‌كان بۆ سه‌ر سه‌رۆكی سووریا‌و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت\"".
وتیشی\"" هاوكات داواشمان كردووه پێویسته ئه‌و شاڵاوه توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی كورد ئه‌نجامدراوه رابگیرێت\""."
