له داهاتوویه‌كی نزیكدا پرۆژه‌ی بیمه‌ی بێكاری جێ به‌جێ ده‌كرێت
بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى بیمه‌ى بىَ كارى بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى رێوشوێنى پێویست ده‌ست نیشان ده‌كات و ئالیه‌تى گونجاویش دیارى ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن به‌گه‌نجان و لاوان و خه‌ڵكى كوردستان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتى (ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدولاَ) وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى كۆبونه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى بیمه‌ى بىَ كارى بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان به‌ئاماده‌بوونى راوێژكاران و به‌رِێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت به‌رِێوه‌چوو. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا رێنماییه‌كانى چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى بیمه‌ى بىَ كارى گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا‌و ئاماده‌بووان راو پێشنیاریان له‌باره‌ى خاڵ و برِگه‌كانى رێنماییه‌كه خسته‌رِوو بۆ هاوكارى كردنى ئه‌و ده‌رچووانه‌ى دانه‌مه‌زراون و هاوكارى مادی یان پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌برِه‌كه‌ى بریتیه له 150 هه‌زار دینار. له‌باره‌ى پرِكردنه‌وه‌ى فۆرِم و ئالیه‌تى سه‌ردانى ده‌رچووان بۆ سوودمه‌ندبون له‌م پرۆژه‌یه، له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌رجه‌م راوێژكاران و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى وه‌زاره‌ت راسپێردران كارئاسانى ته‌واو بۆ گه‌نجان بكرێت و رێوشوێنى گونجاویش ده‌ست نیشانبكرێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا.
پرۆژه‌ى بیمه‌ى بىَ كارى دابینكردنى بیمه‌یه‌كه كه‌برِه‌كه‌ى بریتیه له 150 هه‌زار دینار كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكانى سه‌ر به‌ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى (حكومیه‌كان) له‌هه‌رێمى كوردستان خه‌رجده‌كرێت ، تاكو ئه‌و ده‌رچووه هه‌لى كار ده‌دۆزێته‌وه له‌كه‌رتى گشتى یان كه‌رتى تایبه‌ت یاخود ده‌بێته خاوه‌ن كارى سه‌ربه‌خۆ.
