رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كوردستان ناره‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانی كورد ده‌رده‌برِن
ئه‌مرِۆ فیدراسۆنی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناره‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر شاڵاوی هه‌رِه‌شه‌و كوشتنی هاووڵاتیانی كوردستان له ناوچه كوردستانیه‌كانی جه‌لاوله و سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په ده‌ربرِی.
عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی رِێكخراوه ناحكوومیه‌كان له كۆنگره رِۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا كه له هوتێل چوار چرا له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رِایگه‌یاند\" دژی ئه‌و كوشتن و برِینه ئه‌و كوردانه له‌ناوچه‌كانی سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په ده‌كرێت، وه‌كو فیدراسیۆنی رِێكخراوه ناحكوومیه‌كان به‌یانامه‌یه‌كی نارِه‌زایی بلاَوده‌كه‌ینه‌وه، به‌یانامه‌كه پێشكه‌شی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن\"".
وتیشی\"" ئه‌وه‌ی له سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په ده‌كرێت گه‌یشته ئه‌و رِاده‌یه‌ی چیتر قبوڵ نه‌كرێت، بۆیه ئێمه وه‌كو رِێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ین\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین به زووترین كاتدا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات\""."
