كوردێكی خانه‌قین خهلاَتی یه‌كه‌می ڤیستیڤاڵی زانكۆكانی ئه‌مریكای پێبه‌خشرا
ڕزگار مه‌حمود هونه‌رمه‌ندی كورد‌و دانیشتوی شارۆچكه‌ی خانه‌قین به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری وت:پیش مانگێ به‌به‌شداریكردن و نمایشكردنی دیمه‌نێكی ڤیدۆیی 18 خوله‌كی له ڕیگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی كورده فه‌یلیه‌كان له زه‌ماوه‌ندی سالاَنهی زانكۆكانی ئه‌مریكا كه له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو خهلاَتی یه‌كه‌می ڤیستیڤاڵهكهم وه‌رگرت.
ئاماژه‌شیدا، له‌و دیمه‌نه ڤیدۆییه 18 خولهكیهدا كه ناوی (ئاواره‌كان) بوو باسم له ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و كوردانه كردوه كه له سالاَنی هه‌فتاكانی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا به تۆمه‌تی ئێرانبوون ده‌رده‌كران و له هه‌موو شتێك بێبه‌ش ده‌كران.
وتیشی، به هه‌مان شێوه گه‌ڕانه‌وه‌شیان له دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه له ئێرانه‌وه بۆناوچه‌ی خانه‌قین به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌و گرفته‌وه ده‌ناڵێنن له‌وانه نه‌بونی ناسنامه‌و بێبه‌شكردنیان له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا، دیاره گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته ناخۆشانه بوه مایه‌ی سه‌رنج ڕاكیشانی ئاماده‌بوان و به هۆیه‌وه خهلاَتی یه‌كه‌می ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌م به ده‌ستهێنا كه بریتی بوو له كاسێك و مه‌دالیایه‌ك ناوی خۆمی له‌سه‌ر دانرابوو.
هونه‌رمه‌ند ڕزگار مه‌حمود له دایكبوی ساڵی 1967 له ئێسته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی گولاَن و سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای خانه‌قینه.
