په‌رله‌مانتارێكی كورد: لیژنه‌ی مادده‌ی 140 ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت
د.مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: له‌په‌رله‌مانی پێشوو لیژنه‌یه‌ك هه‌بوو ئه‌و لیژنه‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی كوردبوو خه‌ڵكێكی كه‌می كوتله‌كانی تیا‌بوو لایه‌نی كوردی ڕۆڵی سه‌ره‌كی تیاده‌بینی كه چاودێری چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140ی ده‌كرد .
وتیشی، ئه‌مجاره ئه‌ولیژنه‌یه 38 كه‌سه‌و 6 ئه‌ندامی كوردی تێدایه ئه‌وانی تر هه‌مووی كوتله‌كانی ترن كه په‌یوه‌ندیه‌كی وایان به مادده‌ی 140وه نیه كێشه‌كه‌یان بێ ئه‌همیه‌ت كردوه و له‌ناو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه بڕواناكه‌م كورد بتوانێت شتێكی ئه‌وتۆ بكات له‌به‌رئه‌وه ئه‌ولیژنه‌یه زۆر جێگای ئومێد نیه و سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌كاره‌كانیدا.
عوسمان ڕونیشیكرده‌وه كه هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه ئه‌وان زیاتر كێشه‌كان په‌یوه‌ست ده‌كه‌نه‌وه به خوارووی عێراق ورده ورده كێشه‌كه والێده‌كه‌ن لایه‌نه كوردیه‌كه كه‌م بێته‌وه هه‌موو هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ماده‌ی 140كه‌په‌یوه‌ندی به‌ناوچه كوردیه دابڕاوه‌كان هه‌یه گرنگی كه‌م بێته‌وه.
