كونسڵى ئێران پێی وایه وڵاته‌كه‌ی سنورى هه‌رێمى كوردستانى نه‌به‌زاندوه
دوێنێ هه‌ینى، \"عه‌زیم حوسێنى\"" كونسڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران رِایگه‌یاند: مایه‌ى سه‌رسورِمانه كه باس له به‌زاندنى سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، و ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى نه‌به‌زاندوه.
حوسێنى، وتیشی: ئێران په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزى هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقدا و پابه‌نده به‌رِێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر پاراستنى سنوره‌كان و رێزگرتن له دراوسێ.
ده‌رباره‌ى بونى كۆمپایانى وه‌همى ئێرانى له هه‌رێمى كوردستان، عه‌زیم حوسێنى، ره‌تیی كرده‌وه هیچ كۆمپانیایه‌كى وه‌همى ئێرانى له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بێت.
سه‌رچاوه/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
