یەكێتی ئافەتانی كوردستان لەئەوروپا، خولێكی فێربونی زمانی كوردی كردەوە

یەكێتی ئافەتانی كوردستان لەئەوروپا، خولێكی فێربونی زمانی كوردی كردەوە

لەشاری ئەلمیرە لەهۆڵەندا، شیلان دۆسكی بەرپرسی ئۆفیسی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە ئەوروپا، سرتیفیكاتی بەشداربون لە فێربونی زمانی كوردی دابەس كرد لەسەر ئەو قوتابیانە كە بەشداری لەو خولە كردبوو، كە یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەشی هۆڵەندا هەستابون بە رێكخستنی.

خولەكە بریتی بوو لە فێربونی خوێندن و نوسین و قسەكردن بە زمانی كوردی بۆ منداڵانی تەمەنیان لەنێوان 4 بۆ 12 ساڵە، و بەسرودی ئەی رەقیب لەلایەن قوتابیانەوە دەستی پێكرد.

جێی باسە لەمانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان خولێكی تری لەو جۆرە دەكاتەوە، پێشبینی دەكرێ ئەنجارە قوتابی زیاتر بەژداری تێدا بكەن.

وانەكانی ئەم خولە لەلایەن مامۆستایانی شارەزاو پسپۆر دەوترێنەوە، ئامانجی خولەكە خزمەتكردنی منداڵانی رەوەندی كوردە لە ئەوروپا و خولەكە بەبێ بەرامبەر لەخزمەتی قوتابیانی خوازیاری فێربونی زمانی كوردییە.
Top