سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی لوبنان پێگه‌یشت
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌والی كۆچی دوای دایكی به‌رێزتان ، خوالێخۆشبوو (حه‌مایل خان)مان پێگه‌یشت ، كه بێگۆمان كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئازارێكی زۆری بۆ ئێوه‌و خۆشه‌ویستان جێهێشت . له دلمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ئێوه ده‌كه‌م و له یه‌زدانی گه‌وره‌ش ده‌خوازم خوالێخۆشبوو بخاته ژێر ره‌حمه‌تی خۆیه‌وه و هه‌میشه سه‌لامه‌تان بكات و له هه‌موو ئێش و مه‌ینه‌تی دوورتان بخاته‌وه و هیوای ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنیش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازم .
میشێل سلێمان
سه‌رۆكی كۆماری لوبنان
3/8/2011
