په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به مادده‌ی140پێكهێنا
ئهمرٍۆ په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ چاودێری كردنی چۆنیه‌تی بهرِێوهچوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی140پێكهێنا.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئهمرِۆ له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكهێناوه تایبه‌ت به مادده‌ی140\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌و لیژنه په‌رله‌مانیه ئه‌ركی چاودێری كردنی چۆنیه‌تی بهرِێوهچوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی140ـه كه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه\"".
وتیشی\"" لیژنه‌كه له 38په‌رله‌مانتاری سه‌ر به تێكرِای كوتله سیاسیه‌كانه‌وه پێكهاتووه، له ماوه‌ی داهاتووش سه‌رۆك و جێگری لیژنه‌كه له نێو ئه‌ندامانی ئێستا ده‌ست نیشان ده‌كرێت\""."
