داوا ده‌كرێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردنشینه‌كانی سنوری پارێزگه‌ی دیاله جێگیر بكرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، داواكراوه لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی دیاله ئه‌نجام بدات كه یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانیش جێگیركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له‌و ناوچانه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌منیداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وته‌بێژی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوامان كردووه لیژنه‌ی وه‌زاریی له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوه‌خۆی عێراق به زووترین سات كۆبونه‌وه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ شارۆكه كوردنشینه‌كانی سنووری پارێزگه‌ی دیاله\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته وه‌زیرانی به‌رگری و ناوه‌خۆی عێراق ده‌ست به‌كار نه‌بوونه‌و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به وه‌كاله‌ت كاره‌كان ئه‌نجام ده‌دات، داواكراوه كه سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداریی بكات\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" كۆبونه‌وه‌كه به‌و مه‌به‌سته‌یه چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانی شارۆكه گوندنشینه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په و مه‌نده‌ڵی بدۆزرێته‌وه كه رۆژانه توندتیژی به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی كورد ئه‌نجامه ده‌درێت\"".
وتیشی\"" یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان جێگیركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له‌م ناوچانه و ئه‌نجامدانی كاره‌كان به هاوبه‌شی له گه‌ل هێزه‌كانی سوپای عێراق، بۆیه له ئێسته‌دا له چاوه‌رِوانی ده‌ست نیشان كردنی واده‌یه‌كین بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه و گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك، وێرِای ئه‌مانه‌ش بردنی هێزی پێشمه‌رگه به ره‌زامه‌ندی ئه‌و لیژنه وه‌زارییه‌ی نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌یه، پاشان ره‌زامه‌ندی هه‌ر یه‌ك له نوری مالیكی فه‌مانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای عێراق و مسعود بارزانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی یاسایی له خۆ بگرێت\""."
