به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك چه‌ند هوتێلێك داده‌خات
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك له هوتێلی میللی له گهرِهكه جیا جیاكانی شاره‌كه داده‌خات به هۆی نه‌بوونی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه.
عه‌فاف عه‌لی ئه‌حمد به‌رێوه‌به‌ری هوَبهی چاودێری ته‌ندروستی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تیمه‌كانی چاودێری سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ركووك به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه یارمه‌تی ده‌رن هه‌ڵساوه به هه‌ڵمه‌ته‌كانی نۆرینی كتوپر له بازارِهكانی ناوشار و كارگه وهوتێلهكان له ناوچه‌كانی شه‌قامی سه‌وره و شه‌قامی ئه‌تڵه‌س و ناوچه‌ی ئه‌حمد ئاغا\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌یه‌ك له هوتێڵهكانی ناوشار كه‌مترین له جێبه‌جێ مه‌رجی ته‌ندروستی و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی ئه‌وتۆیان تێیدا نییه تا له كاركردن به‌رده‌وام بن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان نه‌خۆشی و بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ندین فایرۆس و میكرۆب ده‌كرێت\"".
وتیشی\"" له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا برِیاری داخستنی ژماره‌یه‌ك له هوتێل و چێشتخانه دراوه‌و ژماره‌یه‌ك شوێنیش له جێ به‌جێكردنی مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كان ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه\""."
