به‌م زووانه په‌رله‌مانی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا په‌سه‌ند ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی عێراق سه‌ر به فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسیه‌تی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت.
موحسین سه‌عدون پرۆژه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا گه‌یشتۆته په‌رله‌مانی عێراق و ده‌خرێته نێو كارنامه‌ی كاری په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی\".
روونیشیكرده‌وه\"" یه‌كێك له گرفته‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی سیاسیی له عێراق پرسی یه‌كلایی نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسیه‌تی باڵا بووه له نێوان لیستی عێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" یه‌كلایی كردنه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی له سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی سیاسیی له عێراق ده‌بێت\"".
وتیشی\"" فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی پشتگیری له ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسه‌تی باڵا له عێراق، چونكه به پێی رێكه‌وتن و ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان و دابه‌شی پۆسته‌كان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ستراتیجی بۆ سیاسیه‌تی باڵا به‌ر لیستی عێراقیه ده‌كه‌وێت و ئه‌یاد عه‌لاوی پۆسته وه‌رده‌گرێت."
