په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له سه‌ر تۆپبارانی كردنی خاكی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ركرد
ئهمرِۆ دووه‌م دانیشتنی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر تۆپباران كردنی ناوچه‌كانی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی ده‌ستی پێكرد.
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان رێگه‌ی به لیژنه‌كانی ناوخۆ، یاسایی و مافی مرۆڤ دا بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانیان .
پاشان به‌یاننامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندرایه‌وه، شێروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌یانامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خوێنده‌وه، جگه له دووپات كردنه‌وه‌ی گرنگی پێوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، ئیدانه‌ی تۆپباران كردنه‌ی كرد.
له ناوهرِۆكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو، به‌توندی ئیدانه‌ی تۆپ بارانكردنهكان ده‌كه‌ین خاڵی دووه‌م پێویسته ده‌ست به‌جێ ئێران تۆپ بارانكردنهكان رِابگرێت پابه‌ندبێت به‌بنه‌ماكانی نێوده‌وڵه‌تی و دراوسێیه‌تی خاڵی سێیه‌م حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی چرِبكاتهوه بۆ وه‌ستاندنی تۆپ بارانكردنهكات خاڵی چواره‌م هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنین و پێویسته كاری زیاتر بكات خاڵی پێنجه‌م پاراستنی سنووره‌كان سیادییه و حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له‌پاراستنی و ده‌بێت حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبێت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی و خاڵی شه‌شه‌م دوای له رِێكخراوهكانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كار بكه‌ن بۆ وه‌ستانی ئه‌و تۆپ بارانكردنانه خاڵی حه‌وته‌م دوا له رِێكخراوهكانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه سه‌ردانی ناوچه سنووریه‌كان بكه‌ن و رِووداوهكان و زیانه‌كان وه‌كو خۆیان تۆمار بكه‌ن و به‌هه‌موو جیهانی رِابگهیهنن خاڵی هه‌شته‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ناچار ده‌كات كه خزمه‌تكوزاری پێویست دابین بكات خاڵی نۆیه‌م داوا له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات كه سه‌ردانی مه‌یدانی ناوچه سنووریه‌كان بكه‌ن و چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ن خاڵی ده‌یه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات كه پێویسته رِێز له‌سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بگیرێت خاڵی یانزه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌دات كه هه‌موو كێشه‌یه‌ك به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و باشترین رِێگاش ئه‌وه‌یه، له‌دوا خاڵی به‌یانامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه كه كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه ئه‌و تۆپ بارانكردنانه زیانی هه‌یه بۆ هه‌ردوولا.
