\"سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى نه‌كردوه\"""
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه \"فریاد رِه‌واندزى\"" ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رایگه‌یاند: پرسی چاره‌نوسی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌پێى ده‌ستورى عێراق په‌یوه‌سته به حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا و ته‌نها حكومه‌تى عێراق برِیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌دات، هه‌رێمى كوردستان ناتوانێت برِیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بدات.
رِه‌واندزى وتیشی: سه‌ركردایه‌تى كوردا داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكای نه‌كردوه و مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دواى كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌تى عێراق برِیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌ندامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى كوردستان رِه‌تى كرده‌وه كورد هه‌ڵوێستى جوداى هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقدا و رِایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندیدا هاورِان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته."
