ژمارەیەك لە كەسایەتی سیاسی كوردی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكەن

ژمارەیەك لە كەسایەتی سیاسی كوردی توركیا سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكەن
دوێنێ شەممە 6/8/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی كوردی توركیا كە پێكهاتبوون لە دەنگیر فورات و ئیحسان ئەسلەن و سەباحەدین جەواهیری و نەجات ناسر ئۆغلو كە بە مەبەستی پرسەوسەرەخۆشیكردن لە سەرۆك بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی ( حەمایل خان )ی دایكیەوە سەردانیان كردبوو.

ئامادەبووان وێرای گەیاندنی هاوخەمی خۆیان بە سەرۆك بارزانی و خانەوادەكەی ، هیوایان خواست كە ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش سوپاسیكردن بۆ ئەم سەردان و هاوخەمییەیان.
Top