پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌لڕ ده‌سته‌ی نه‌زاهه كۆده‌بێته‌وه
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌رِێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك راپۆرتێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ده‌سته‌كه‌ی خسته‌رِوو، تێیدا روونیكرده‌وه كه توانیویه‌تی چه‌ندین دۆسیه بگه‌یه‌نێته دادگا و له‌موه‌كانی رابردووش‌دا چه‌ندین گه‌نده‌ڵكار دادگایی كراون و چالاكییه‌كان به‌ره‌و باشتر ده‌رِوات.
به‌رِێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك وتیشی: \"هێڵی ته‌له‌فۆن و ئیمێلی تایبه‌ت ئاماده كراوه تاكو هاوڵاتیان په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ناویان ئاشكرا بكه‌ن\"".
لای خۆیه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك روونیكرده‌وه كه رۆڵی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له عیراق كاریگه‌ر و پێویسته، به تایبه‌تیش له شاری كه‌ركوك.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته كاری زیاتر بكریًت بۆ قه‌ڵاچۆكۆدنی گه‌نده‌ڵی له كه‌ركوك ره‌وانه كردنی گه‌نده‌ڵكاران بۆ دادگا، له‌و رووه‌شه‌وه ئیداره‌ی كه‌ركوك ئاماده‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ده‌سته‌ی نه‌زاهه بكات له پێناو لێپێچینه‌وه له به‌رتیل خۆر و گه‌نده‌ڵكاران.
"
