سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری بەجینۆساید ناساندنی دۆسیەی تاوانی دژ بەكوردە فەیلییەكان بەرز دەنرخێنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری بەجینۆساید ناساندنی دۆسیەی تاوانی دژ بەكوردە فەیلییەكان بەرز دەنرخێنێت
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقی فیدراڵ دەكەین بەرامبەر بریاری دانیشتنی ژمارە(16) ی خوولی دووەمی ڕۆژی (1) ی ئابی (2011) كە بەتێكڕای دەنگ \" تاوانی دژ بە كوردە فەیلیەكان\"" یان بەجینۆساید ناساند.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەخانەوادەی بەرێزی كوردە فەیلیەكان دەكەین بۆ ئەم سەركەوتنە یاساییە و هیوادارین ببێتە هەنگاوێك بۆ قەرەبووكردنەوەی هەموو ئەو زیانانەی لەڕووی گیانی و ماڵی بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو لێیان كەوتووە ، بێگومان ئەوەش دەستكەوتێكی سیاسی گەورەیە بۆ گەلی كوردستان بەگشتی و خوشك و برا یانی كوردە فەیلیەكان بەتایبەتی.


مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
3/8/2011"
Top