50پاسپۆرتی ساختە دەستی بەسەر داگیراوە

50پاسپۆرتی ساختە دەستی بەسەر داگیراوە
هەولێر _ گوڵان میدیا
سەرچاوەیەك لە فرشۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لە فڕۆكەخانەی ناوبراو دەست بە سەر 50پاسپۆرتی ساختەدا گیراوە.
ڕائید شوان عارەب بەرپرسی بنكەی پاسەپۆڕت و نشینگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند\" لە سەرەتای مانگی پێنج تا ئێستا توانراوە دەست بەسەر 50 پاسەپۆرتی ساختە دابگیرێت\"".
روونیشیكردەوە\"" ئەو كەسانەی پاسپۆرتەكەیان پێ گیراوە دەیانوێست بە پاسپۆرتی ساختە لە رێگەی ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەفەر بكەن یاخود لەوڵاتانی دەرووە، بەشێكیان دەیانەویست بهێنە نێو كوردستان\"".
ئاماژەیبەوەدا\"" جگە لە دەست بە سەرداگرتنی پاسپۆرتەكان، پێنج نوسراوی وەزارەتی ناوەخۆ كە بۆ هێنانی كرێكار بەكاردەهێنرێت، 10 بەڵگە نامەی دیكەی ساختە دەستی بەسەر داگیراوە وەكو بەڵگەنامەی شارستانی و ڕەگەزنامە و ڤیزەی سەفارەتی عێراقی لەسوریا لە خۆ دەگرێت\"".

وتیشی\"" لە ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان و كرێكارانی بیانی دەیانەوێ بێنە هەرێمی كوردستان بە رێگای ساختە و تەزویر بۆ ئەوەش نزیكەی 200 هاوڵاتی بیانی لە لایەن بنكەكەیانەوە دەستگیر كراون\"".
"
Top