دوو ئافرەتی راهێنەری خۆتەقێنەران لە سنوری شارۆچکەی شارەبان دەستگیرکران
لەمبارەیەوە عەلی حەیدەر، ئەفسەر لەپۆلیسی پارێزگای دیالە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ دوێنی لەسنوری شارۆچکەی شارەبان (45 کم باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە) دوو ئافرەتی راهێنەری خۆتەقێنەران لەلایەن هێزیکی تایبەتی پارێزگای بەغداوە دەستگیرکران.
وتیشی: پێشتر زانیاری وردمان لەسەر هاتنی ئەو دوو ئافرەتە بۆ سنورەکە هەبوو بۆیە توانرا بە هاوکاری هەردوولا بە شێوەی پلانێکی بۆ داڕێژراو دەستگیر بکرێن.
ئاشکراشیکرد، بە هۆی گروپە نەناسراو و چەکدارەکانەوە شارۆچکەی شارەبان لە رووی باری ئەمنیەوە تەواو ناجێگیرە.
