ئێران و پژاك كوژرانى چەند سەربازێكى ئێرانى پشتڕاست دەكەنەوە

ئێران و پژاك كوژرانى چەند سەربازێكى ئێرانى پشتڕاست دەكەنەوە
سەرچاوە میدیاییەكانى هەردوو لایەنى بەشەڕهاتووى ئێران و پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاك) باس لە بەردەوامیى پێكدادانەكانى نێوانیان دەكەن، كە ژمارەیەك سەربازى ئێرانى تێدا كوژراون.

سەرچاوەیەك لە ناوەندى چاپەمەنیى (پژاك) كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێ ئەمڕۆ بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند لە 24 ساتى رابردوو و لە 2 هێرشى جیاوازى (پژاك)دا بۆ سەر 2 رەبیەى سوپاى پاسدارانى ئێران، دەستى بەسەر تانكێك و چەند چەكێكدا گرتووە.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ ساتى 10:00 بەكاتى ناوەخۆیى هەرێم (07:00 بەكاتى گرێنج) چەكدارانى پژاك هێرشیان كردووەتە سەر خاڵى دەڵەمپەڕ لەنێوان سىَ گۆشەى ئێران، توركیا، هەرێمى كوردستان، خاڵەكە دەست بەسەردا گیرا و 20 سەربازى ئێرانى تێدا كوژراون.

ئێوارەى دوێنێیش چەكدارانى پژاك هێرشیان بردە سەر رەبییەكى سوپاى پاسداران لەنێوان مهاباد و سەردەشت و تەنیا 2 سەربازیان نەبىَ بریندار بوون، ئەوانى تریان كوژراون. بەپێى هەمان سەرچاوە.

لاى خۆیەوە هەر ئەمڕۆ ئاژانسى هەواڵى كوردپرێس نێزیك لە كۆمارى ئیسلامیى ئێران بڵاوی كردەوە \"شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی هێرشیان كردە سەر بنكەی ئینتیزامی گەردەنەی ز‌مزیران لە ڕێگەی سەرەكی مەهاباد- سەردەشت و لە ئەنجامی ئەم كردەوە تیرۆریستییەدا سێ كەس كوژران و چەند كەسیش بریندار بوون\"".

بەپێى هەواڵی هەواڵنێری كوردپرێس تەرمی ئەو سێ كەسە ئەمڕۆ لە نێوان ئاپۆڕەی خەڵكی سەردەشتدا بە ڕێ كران.

تەرمی \""بەهرام كەرزی\"" فەرماندەری خاڵی پشكنینی زمزیران، گرووهبان \""هادی متەوەلی\"" و سەرباز \""ئەكبەر زەمانی\"" لەلایەن خەڵكی سەردەشتەوە بۆ ئەسپاردە كردن لە شوێنی ژیانیاندا بە ڕێ كران.

ماوەی چەند هەفتەیەكە سوپای ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانی دەست پێ كردووە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری گوندنشینەكان ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە.

لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە شەڕێكی قورس لە نێوان هێزەكانی ئێران و چەكدارانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێم و ئێران بەردەوامە و دەیان كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە."
Top