لە بەردەوامی تۆپبارانی ناوچە سنورییەکان هاوڵاتیەکی دیکە بریندار بوو
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە شارەدێی سیدەکان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، دوای تۆپبارانەکەی شەوی رابردوو سەر لە بەیانی ئەمڕۆش تۆپخانەکانی ئێران بە چڕی بناری چیای شەکیو لە سنوری شارەدێی سیدەکانیان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا لە کوێستانی سورن هاوڵاتیەکی سڤیل بە ناوی حەکیم رەسوڵ (50 ساڵ) بریندار بوو.
تۆپخانەکانی ئێران لە شەوی رابردووەوە دەستیان بە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە کردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، بەم هۆیەوە تا ئێستا دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
