تۆپبارانی ناوچە سنورییەکان دوو شەهید و سێ برینداری لێکەوتەوە
لەمبارەیەوە ئەحمەد قادرە سوور بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە رادیۆ و ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند، پاش ئەوەی خەڵکی ناوچەی سیدەکان لەلایەن سوپای ئێرانەوە ئاگادار کرانەوە ناوچەکەیان جێبهێڵن، سەردانی خەڵکی ئەو ناوچەیەمان کرد و لە نزیکەوە لە رەوەشی ئەو خەڵکەمان کۆڵیەوە، بەڵام پاش گەڕانەوەمان کاتژمێر 7:00 ئێوارە تۆپخانەکانی ئێران کەوتنەوە تۆپبارانکردنی ئەو ناوچانە و لە ئەنجامدا دوو کەس شەهید و سێ کەسیش بریندار بوون.
سوپای ئێران بە بیانووی بوونی چەکدارانی پژاک ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات و بەم هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو ناوچانە ئاوارەبوون و زیانێکی مادی زۆریش بەر ئەو ناوچانە کەوتون.
