سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پرۆفیسۆر د.غازی زێباری و تیمێكی پزیشكی ئەمریكی دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پرۆفیسۆر د.غازی زێباری و تیمێكی پزیشكی ئەمریكی دەكات
ئەمرۆ شەممە 23/4/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە پرۆفیسۆر د.غازی زێباری و تیمێكی پزیشكی ئەمریكی كە پسپۆریان لە بوارە جیاجیاكانی پزیشكیدا هەیە .

لە دیدارێكدا پرۆفیسۆر د. غازی زێباری مەبەستی سەردانەكەی خۆی و تیمە پزیشكی ئەمریكی بۆ هەرێمی كوردستان روون كردەوە بە تایبەتی لە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ پزیشكانی هەرێمی كوردستان و بەشداربوون لە دوو كۆنفرانسی پزیشكی لە هەولێر و دهوك كە تیمەكە سەرپەرشتیان دەكات و هەروەها ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەكی پزیشكی لە بواری نەخۆشییەكانی دڵ و گورچیلە بۆ خەڵكی نەخۆشی نەدارو هەژار.

سەرۆك بارزانی ئەم كارەی تیمی پزیشكی ئەمریكی بەرزنرخاند و هیوای خواست كە تیمەكە بەردەوام بێت لەو كارە مرۆڤی و خێرخوازانەی خۆیدا.
Top