وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: كەمترین پشكی وەبەرهێنان بەر كەرتی كشوتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كەوتووە و، ئەمەش مایەی نیگەرانییە

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: كەمترین پشكی وەبەرهێنان بەر كەرتی كشوتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كەوتووە و، ئەمەش مایەی نیگەرانییە

جەمیل سلێمان: كوژاندنەوەی زەوی كشتوكاڵی بۆ پرۆژەكانی نیشتەجێكردن كاریگەرییەكی خراپی لەسەر بەرهەمی ئاییندە دەبێت.


جەمیل سلێمان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵان رایگەیاند: بە بڕوای ئێمە تەرخانكردنی زەوی كشتوكاڵ بۆ نیشتەجێ بوون كاریگەرییەكی یەكجار نەرێنی دەبێت بۆ سەر ئاییندەی كشتوكاڵ لە وڵاتەكەماندا، چەندی ئێمە وەكو وەزارەت كە لە بایەخ و گرنگی زەوی كشتوكاڵ لە رووی ئابووری و بەرهەم و ژینگەوە دەزانین، پێشنیاریان كردووە كە نیشتەجێ بوون، بەشێوەی ستوونی بێت، هەروەەها شوێنی شاخ و بەردەڵان كە بۆ كشتوكاڵ ناشێن، بكرێنە پرۆژەی بۆ نیشتەجێ بوون، ئێمە لەگەڵ ئەو بووچوونەدا كۆكین كە تا دێ رووبەری زەوی كشتوكاڵ لە وڵاتەكەماندا كەم دەبێتەوە، كە بە هیچ شێوەیەك بە قازانجی ئێستا و ئاییندەی وڵاتەكەماندا ناشكێتەوە، هەر لە سایەی شاڵاوی پرۆژەكانی نیشتەجێ بووندا رووبەرێكی زۆری زەوی كشتوكاڵ فەوتاون، هەر بۆ نموونە تەنیا لە هەولێردا نزیكەی(120) هەزار دۆنم زەوی بە پیت و بەرەكەت كەوتۆتە بەر ماستەرپلانی شارەكە و بۆ نیشتەجێ بوون تەرخانكراوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بگەڕێرەوە ژمارە 826ی گۆڤاری گوڵان كە دوێنێ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە
Top