سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتی شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو ، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له یه‌كه‌م كونسوڵی گشتی شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی له هه‌رێمی كوردستان كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونیه‌وه وه‌ك كونسوڵی گشتی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
كونسوڵی گشتی شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی سڵاوی خاوه‌ن شكۆ شا عه‌بدوڵلای دووه‌م شای شانشینی ئه‌رده‌نی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و شانشینی ئه‌رده‌نى به مێژوویی وه‌سفكرد و رایگه‌یاند كه شا عه‌بدوڵلای دووه‌م خوازیاره ئه‌رده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت به‌و جۆره‌ی كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولا بكات و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌شی له هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی گرنگ دانا كه ده‌بێته مایه‌ی بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه سه‌رۆك بارزانی په‌رۆشیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن ده‌ربڕی و داوای له كونسوڵی گشتی كرد كه به هه‌مان شێوه سڵاوی بگه‌یه‌نێته شا عه‌بدوڵلای دووه‌م و ئاماده‌یی هه‌رێمیشی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له پێناو سه‌رخستنی ئاره‌زووه‌كانی هه‌ر دوولا له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواری سیاسی و ئابووری و كه‌لتوورییه‌وه.
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه و له‌م رووه‌وه هه‌ر دوولا بیروڕایان سه‌باره‌ت به‌و پێشهاتانه ئاڵوگۆڕ كرد.
