ئۆجه‌لان داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ده‌كات له سوریا
سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان، داواى له سه‌رۆكى سوریا كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى گه‌لى كورد له وڵاته‌كه‌یدا پێویسته داخوازیه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
ئهمرِۆ شه‌ممه، \"عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان\"" له‌میانه‌ى دیداری هه‌فتانه‌یدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ى رِاشیگهیاند: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له سوریا له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌بدایه و كاتى ئه‌وه هاتوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان داواى ئه‌نجامدانى دیالۆگى كرد له‌نێوان كورد و به‌رپرسانى حكومه‌تى سوریا.
ئۆجه‌لان، وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوریا به‌و نه‌خشه‌ى رِێگایهى له توركیا هه‌یه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بكات له وڵاته‌كه‌ى، پشتیوانى كورد به‌ده‌ست دههێنێتء، كۆتایی به‌و كێشه‌یه ده‌هێنرێت.
شایانى باسه، ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه خۆپیشاندان له زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى سوریا به‌رده‌وامه و خۆپیشاندانه‌كانیش كوردستانى سوریاى گرتۆته‌وه."
