وتەبێژێكی رۆژنامەوانیی لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رەتیدەكاتەوە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی لە ژێر فشاری ئەمەریكادا بووبێت
سەبارەت بەوەش كە گوایە پەیامەكەی بەڕێز سەرۆكی هەرێم بە فشاری ئەمەریكا بووە، لە بەرامبەردا رایدەگەیەنین كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو پەیامەی جەنابی سەرۆك نەبووە و بە پێچەوانەوە كاتێ ئاگادار بوون زۆر پێی خۆشحاڵ بوون، ئەوە بوو دوابەدوای ئاگاداربوونیان بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو هەڵوێستەیەی بەڕێزیان كە لە پەیامەكەیدا رای گەل و سندووقەكانی دەنگدانی كردۆتە مەرجەع وپێوەر بۆ چارەسەركردنی هەر كێشەیەك.
وتەبێژێكی رۆژنامەوانی لە
دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
5/3/2011
