توركیا هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ پرِۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان
ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی توركیا به ته‌واوه‌تی هه‌ست به‌وه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌كاربردنی پرۆژه سه‌رمایه گوزارییه‌كانییه‌تی بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم.
دوێنێ هه‌ینی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی توركی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له كاتی ئێستادا هه‌رێمی كوردستان بۆته شوێنی چاوتێبه‌رِینی بزنسمانانی توركی به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له ولاَتانی ئه‌ورِوپا رووبه‌رِووی ته‌نگژه‌ی ئابووری بوونه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی توركی له سه‌ر زاری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی بزنسمانانی توركی نیلۆڤه‌ر جه‌فیكگوڵ كه له چه‌ند رۆی رابردوو به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی بزنسمانانی توركی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، باسی له‌وه‌كردووه كه هه‌لی كاركردن و وه‌به‌رهێنانی توركی له ئه‌ورِوپا رووی له لاوازی و كزبوونه‌وه‌یه بۆیه ئه‌مه وایكردووه ئه‌وان به دوای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌دا بگه‌رِێن.
جه‌فیكگوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین گرێبه‌ستی بواره جیاجیاكانی خۆراك و كه‌ل و په‌لی ناوماڵ و جل و به‌رگ و كه‌رسته پیشه‌سازییه‌كانی دیكه‌یان پێشكه‌شكراوه، گوتیشی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌نان چه‌له‌بی ئاماده‌باشی وه‌زاره‌ت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو هاوكاریكردنێك و كارئاسنییه‌ك نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن سه‌رمایه‌گوزاری خۆیان له هه‌رێمی كوردستان به‌گه‌رِ بخه‌ن.
