سەرۆكایەتیی هەرێم: گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركووك پێوەستە بە باشبوونی دۆخی سیاسی و تەناهی

سەرۆكایەتیی هەرێم: گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركووك پێوەستە بە باشبوونی دۆخی سیاسی و تەناهی
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگەی كەركووك پێوەستە بە باشبوونی دۆخی سیاسی و تەناهیی ئەو پارێزگەیە و نەمانی مەترسییەكان.

فوئاد حوسێن ئەمڕۆ هەینی رايگەیاند، دووپات لەوە دەكەینەوە چوونی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ سنووری پارێزگەی كەركووك بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی تەناهیی ئەو شارە و پاراستنی تەناهی و خەڵكی كەركووكە بەهەموو نەتەوەكانیەوە.

زیاتر گوتی \"گرووپە تیرۆریستییەكان بە شێوەیەكی ئاشكرا كار دەكەن و دژایەتیی خۆیان بەرامبەر بە كورد دەكەن، چوونی ئەو هێزانە بۆ دژایەتیكردنی تیرۆریستانە و پاراستنی خەڵكی شارەكەیە\"".

لەبارەی وادەی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ شوێنەكانی خۆیان، حوسێن گوتی \""گەڕانەوەیان پێوەندی بەدۆخی تەناهی و سیاسیی كەركووك و ئەو مەترسییانەی لەسەر كورد و پێكهاتەكانیەوە هەیە\"".

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ دەستی دەرەكی لە پشت ئەو دۆخەی پارێزگەی كەركووكەوە هەیە، رای گەیاند \""بێگومان بەشێك لە تیرۆریستیەكان لە دەرەوە دێنە ئەوێ و بەشێكیان خەڵكی دەروبەری كەركووكن و هاوكاریی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە دەكەن، بۆیە نازانم كێ لە پشتیەتی، بەڵام بەپێی هوتاف و دروشمەكانیان دژی ئەو دۆخەی ئێستەی كەركووك و پێكهاتەكانین، ئەمەش مەترسییە\"".

دواى خۆپێشاندانەكەى هەینیى ڕابردوو لە كەركووك و دەستبەسەرداگرتنى چەند شارۆكە و شارەدێیەكى عەرەبنشینى پارێزگەكە لەوانە حەویجە و ریاز لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە، مەترسى سەرهەڵدانى گرژى و پێكدادان لە نێوان پێكهاتەكانى ئەو ناوچانە بەتایبەتى عەرەب و كوردان سەرى هەڵدا و بۆ پاراستنى كوردان، هێزى پێشمەرگە ڕەوانەى ناوچەكانى تەماس كرا.

-ئاكانیوز"
Top