به‌چاودێرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنفرِانسى ساڵنامه‌ى نه‌وت و گاز بۆ ساڵى 2011 بهرِێوهچوو
لهوكۆنفرانسهدا بهرِێز د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكهشكردو به‌بایه‌خه‌وه باسى له‌و پێشكهوتنانهكرد كهلهسایهى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى كه‌رتى نه‌وت و گاز‌و سیاسه‌تى ژیرانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ى قانون و به‌نده‌كانى ده‌ستورى عێراقدا شان به‌شانى ئه‌و گهشهكردنانهى تر كه‌له‌بوارى ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى په‌یوه‌ندى و ئاڵوگۆره ئابورى و بازرگانیه‌كان به‌ده‌ست هاتون .
سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆمپانیا بیانیه‌كانى بوارى نه‌وت وگازى هاندا كه‌زیاتر توانا و چالاكیه‌كانى خۆیان له‌هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه گهرِ، له‌م باره‌یه‌وه كۆمپانیا بیانیه‌كانى دڵنیاكرده‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌كاركردن به‌و رێكه‌وتنامه و گرێبه‌ستانه‌ى كهلهكهرتى نه‌وت وگازدا له‌گه‌ڵیاندا ئیمزاكراوه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستورى عێراق و قانونى نه‌وت و گازى هه‌رێم.
بهرِێز د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژه‌ى كرد كهئهونهوتهى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه به‌شاره‌كانى تر‌ى عێراقیشه‌وه نه‌وتى ههموعێراقه خێر و بێرهكهشى بۆ هه‌موو عێراقه.
سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربرى به هه‌ڵوێست و برواى وه‌زیرى ئێستاى نه‌وتى عێراق له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌وت و گازى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى وهفدى بالاَى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا نیشانی‌دا .
له‌كۆتایى وته‌كه‌شیدا جارێكى تر سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌كیدى له‌سه‌ر ئهوپێشكهوتن وگهشهكردنانه كرده‌وه كه له‌كه‌رتى نه‌وت و گازدا له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست هاتون له‌مباره‌یه‌وه رۆڵى كۆمپانیا بیانیه‌كانى به‌رزنرخاند.
ههرلهوكۆنفرانسهدا د.ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و ته‌كیدى كرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبونیان بهگرێبهستییه نه‌وتیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیابیانییهكان و راشیگه‌یاند له‌ئێستادا هه‌رێمى كوردستان رۆژانه 100 هه‌زاربه‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ى به‌نده‌رى جیهانى توركیاوه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كات وداهاتهكهشى ده‌چێته خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى عێراقه‌وه.
ههرلهوكۆنفرانسهدا كۆمپانیا بیانییه وهبهرهێنهكانى كه‌رتى نه‌وت وته‌ى خۆیان پێشكه‌شكرد, شیاوى باسه لهءكۆنفرانسهدا ساڵنامه‌ى نه‌وت و گازى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بلاَوكرایهوه كه به‌ئامار و داتاى پێویست و به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف ورده‌كارى به‌رهه‌م هێنان و ره‌وانه‌كردنى نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ راى گشتى رونكراوه‌ته‌وه .
