گهرِانهوهی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك په‌یوه‌ندی به نه‌مانی مه‌ترسییه‌كان هه‌یه
هه‌ولێر _ سامان
وه‌زیری پێشمه‌رگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری پارێزگای كه‌ركووك ناكشێنه‌وه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به گوشاری هیچ لایه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری پارێزگه‌ی كه‌ركووك ناكشێنینهوهء تا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر كورد‌و پارێزگه‌ی كه‌ركووك هه‌بێت له‌وێ ده‌مینێنه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" مه‌ترسیی له سه‌ر دۆخی ئهمنیء سیاسیی پارێزگای كه‌ركووك هه‌یه‌و تا ئه‌وكاته‌ی دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان نه‌ماون و دۆخه‌كه ئاسایی بۆته‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وێ ده‌مینێنه‌وه، بۆیه گهرِانهوهی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه په‌یوه‌سته با نه‌مانی مه‌ترسییه‌كان\"".
وتیشی\"" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رووبه‌رووی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بنه‌وه كه ببێته هۆی تێكدانی دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پارێزگه‌ی كه‌ركووك، هاوكاریی هێزه‌كانی ئه‌منی نێوخۆی شاره‌كه‌ش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یه تێك نه‌چێت\""."
